لە بەغدا باندێکی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ دەستگیر کرا


رووداو دیجیتاڵ 

لە شاری بەغدا باندێکی بازرگانیکردن بە منداڵان، ژنان و جەستەی مرۆڤ دەستگیرکرا کە لە 3 ژن و پیاوێک پێکهاتووە. وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە "مەترسیدار" ناوی دەبات. 

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی باندەکانی تاوانی رێکخراو کە بازرگانی بە مرۆڤ و ئەندامانی مرۆڤ دەکەن و لەو چوارچێوەیەدا باندێکی مەترسیداریان هەڵوەشاندووەتەوە.
 
ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق دەڵێت، دوای ئەوەی زانیاریی هەواڵگرییان بەدەست گەیشتووە سەبارەت بە باندێکی چوار کەسی کە لە 3 ژن و پیاوێک پێکهاتبوون و دۆخی خراپی منداڵان و ژنانیان دەقۆستەوە بۆ سواڵکردن و فرۆشتنی ئەندامانی جەستەیان، هەڵمەتەکەیان ئەنجامدا.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوای وەرگرتنی رەمەزاندیی دادوەر، تۆمەتبارەکان لەکاتی تاوانەکەدا دەستگیرکراون و پلانەکەیان پووچەڵکراوەتەوە؛ ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە.