کۆمسیۆن بۆ جاری دووەم مستەفا سەنەدی بە 10 ملیۆن دینار سزا دا

کۆمسیۆن بۆ جاری دووەم مستەفا سەنەدی بە 10 ملیۆن دینار سزا دا 

رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جارێکی دیکە بەپێبژاردن مستەفا سەنەد، بەربژێری  لیستی 'ئەبشر یا عێراق' ـی سزا دا .
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی دووشەممە (3-11-2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی پێشێلکردنی پەیڕەوی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاریدا بە بڕی 10 ملیۆن دینار سزای دارایی بەسەر بەربژێر مستەفا جەبار سەنەد، سەرلیستی ئەبشر یا عێراق لە پارێزگای بەسرە بسەپێنێت."
 
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، دووەمجارە مستەفا سەنەد سزادەدات، لە 8-10-2025 دا بە 10 ملیۆن دینار سزای دارایی بەسەردا سەپێنرابوو. 
 
مستەفا جەبار، ئەندامی لیژنەی دارایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراقە و سەرلیستی حیزبەکەیەتی لە پارێزگای بەسرە. 
 
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11-11-2025 بکرێت. پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، 320یان گشتییە و 9ـەکەی دیکەیان کۆتایە. زیاتر لە 7 هەزار کەسیش خۆیان بۆ ئەم هەڵبژاردنە بەربژێر کردووە.