دادگەی فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا پۆستە بەوەکالەتەکان بەردەوام بن
رووداو دیجیتاڵ
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، فەرمانی بەپەلەی دەرکرد بۆ بەردەوامبوونی دەسەڵاتی دارایی و کارگێڕیی پۆستە بەوەکالەتەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 03-12-2023 دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق فەرمانی بەپەلەی دەرکرد و بڕیاری کۆتاییهێنان بە شایستەی دارایی و دەسەڵاتی کارگێڕیی ئەو پۆستانەی کە لەدوای 30-11-2023 بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن، راگرت.
دادگەکە حکومەت پابەند دەکات بە جێبەجێکردنی مادەی 71ی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ کۆتاییهێنان بە کاری پۆستە بەوەکالەتەکان، ئەوەش تاوەکو ئەو سکاڵایە یەکلایی دەبێتەوە کە لە دادگە بە ژمارە 223/ فیدراڵی/2023 تۆمارکراوە.
بەپێی مادەی 71ی یاسای یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی 2023، 2024 و 2025 "حکومەت پابەندە کۆتایی بە بەڕێوەبردنی سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت بە وەکالەت بهێنێت تاوەکو 30-11-2023. ئەگەر ئەمانە دوای وادەی دیاریکراو بەردەوام بوون، پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران 30 رۆژ پێش وادەی دیاریکراو ناوی راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان و پلە تایبەتەکان ( ئەلف و با) و بریکار وەزارەت و راوێژکاران رەوانەی پەرلەمان بکات، ئەنجوومەنی نوێنەرانیش لە ماوەی 30 رۆژ لە رۆژی رەوانەکردنی ناوەکان دەنگیان لەسەر بدات."
رۆژی شەممە 02-12-2023 مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی، "بەپێی مادەی 71ی یاسای بودجەی فیدراڵی، ھەموو ئەو بەڕێوەبەرە گشتی و وەکیل وەزارەت و راوێژکارانەی بەوەکالەتن و ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەریان نەداوە، ژمارەیان چەندین ھەزار پلە تایبەتە و لە بەرواری 01-12-2023ـەوە ناتوانن دەسەڵاتی یاسایی و صلاحياتى ئەو پۆستانە بەکاربێنن."
کارەکانی مەسعود حەیدەر و چەندین بریکاری دیکە بەهۆی ئەو بڕیارەوە راگیرابوون. مەسعود حەیدەر گوتی، ئەوە "کێشەیەکی گشتیی یاسایی دەوڵەتە و پێویستی بە چارەسەرە بە هاوئاهەنگی نێوان حکومەت و پەرلەمان" و ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمەش پابەندی یاساین."
دیارترین ئەو پۆستانەی لەلایەن کوردەوە بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێن، مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان و عیزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە پشکی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستانن.