لە سێ پارێزگای عێراق هێرشکرایە سەر چەند بنکەیەکى حەشدی شەعبی
رووداو دیجیتاڵ
لە موسەننا، دیالە و ئەنبار هێرشکراوەتە سەر چەند بنکەیەکى حەشدی شەعبی و کوژراو و بریندار هەیە.
ھێرشەکان بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە 4ى ئادار ئەنجامدراون ، یەکێک لە هێرشەکان کراوەتە سەر بنکەیەکی لیوای 45ی سەر بە کەتیبەکانى حیزبوڵای عێراقی لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار.
هێرشێکی دیکە لە دەشتی سەماوە لە پارێزگای موسەننا ئەنجامدراوە، بەگوێرەی گرووپەکانی نزیک لە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، ئەو هێرشە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.