بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی بەلەد لە سەلاحەدین
رووداو دیجیتاڵ
بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین بەبێ ئەوەی زیانەکانی ئاشکرا ببن.
شەوی 3ی ئاداری 2026، سەرچاوەیەکی ئەمنیی باڵا لە سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین.
بنکەی بەلەد، بنکەیەکی سەربازی و ئاسمانیی عێراقە و 64 کیلۆمەتر لە باکووری بەغداوە دوورە.
سەرچاوەکەی رووداو رایگەیاند: درۆنەکە چووەتە ناو بنکەکەوە، بەڵام زیانەکانی نەزانراون.
رووبەری ئەو بنکەیە 25 کیلۆمەتر دەبێت، بەشێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لەو بنکەیە دادەنرێن.
دووشەممە 2ی ئادار بە دوو درۆن هێرشێکی دیکە کرایە سەر بنکەی بەلەد.