کەسێک لە بەغدا مۆرى پزیشکێک ساختە دەکات و دەرمانى هۆشبەرى پێ وەردەگرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا کەسێکیان دەستگیر کرد کە مۆرى پزیشکیى یەکێک لە نەخۆشخانەکانى ساختە کردووە و دەرمانى هۆشبەرى پێ وەرگرتووە.
 
وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، پۆلیسی رەسافەى بەغدا و ئاژانسى هەواڵگریى سەر بەو وەزارەتە کەسێکیان دەستگیر کردووە، کە مۆرى پزیشکێکى ساختە کردووە.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو مۆرە ساختەکراوە هى پزیشکێکى نەخۆشخانەى کیندى بەغدا بووە و تۆمەتبارەکە ئەو مۆرەى بەکارهێناوە بۆ وەرگرتنى دەرمان. لەکاتى دەستگیرکردنیدا چەند دەرمانێکى هۆشبەرى پێبووە.
 
بەگوێرەى مادەى 289ى یاسای سزادانى عێراق سزاى ساختەکردنى نووسراوى فەرمى دەگاتە 15 ساڵ بەندکردن.