قاسم ئەعرەجی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی توندوتۆڵکردنی سنوور تاوتوێ دەکات

 
 
رووداو دیجیتاڵ 

راوێژکاری ئاسایشیی نەتەوەیی عێراق لە شاری سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کۆبووەوە و تووندوتۆڵکردنی سنوور و رێگریکردن لە بە قاچاخبردنیان تاوتوێ کرد. 
 
نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشیی نەتەوەیی عێراق، ئێوارەی رۆژی 4ی ئەیلوولی 2023 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری سلێمانی لەگەڵ بافڵتاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتیی هەرێمیی کوردستان کۆبووەوە.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە دیدارەکەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی وڵات و تووندتۆڵکردنی سنوور و رێگریکردن لە بەقاچاخبردن تاوتوێکرا". 
 

هەردوولا جەختیان لە گرنگی هاوشانی سەرجەم هێزەکان و پشتیوانیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بەرنامەی حکومی و بەردەوامی هاوکاری و هاوبەش کردەوە لەو دۆسیانەی جێگەی بایەخی هاوبەشن.