پارتی نەوزاد هادیشی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەربژێر کرد

رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتارێکی پارتی رایگەیاند، نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەربژێر کراوە.
 
شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی دووشەممە، 5-1-2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نەوزاد هادیش خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەربژێر کردووە.
 
بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، ئێستا پارتی بۆ ئەو پۆستە دوو بەربژێری هەیە، کە بریتین لە فوئاد حوسێن و نەوزاد هادی.
 
شێروان دووبەردانی ئاماژەی بەوەش کرد، کۆی گشتیی بەربژێرەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق گەیشتووەتە 81 کەس و کاژێر 3:00ـی دوای نیوەڕۆ دەرگای خۆبەربژێرکردن داخرا.
 
نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی رێکخستنەکانی ئەو حیزبەیە لە نەینەوا و پارێزگاری پێشووتری هەولێر بووە.