فوئاد حوسێن: هەرێمی کوردستان رێگە نادات خاکەکەی دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربهێندرێت
رووداو دیجیتاڵ
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێ، هەرێمی کوردستان رێگە نادات خاکەکەی دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێندرێ، لەوانەش کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئەو گوتانەی فوئاد حوسێن لە کۆبوونەوەیەکدا بوو لەگەڵ جانیت ئەلبێردا، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئادار لە بەغدا ئەنجامدرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە نابێت خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکار بهێندرێت و هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی دووپاتکردووەتەوە بەوەی هەرێمی کوردستان رێگە نادات خاکەکەی دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربهێندرێت، لەوانەش کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە 28ی شوباتی 2026ـەوە جەنگ لەنێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.
فوئاد حوسێن لەو کۆبوونەوەیەدا پابەندبوونی حکومەتی عێراقی بە پاراستنی نێردە دیپلۆماتییەکان و دیپلۆماتکاران دووپات کردووەتەوە.