باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: پابەندین بە بەردەوامیی پشتگیری لە هەرێمی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا کۆبووەوە. باڵیۆزەکە دووپاتی کردەوە، "وڵاتەکەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و پابەندە بە بەردەوامیی پشتگیریکردنیان."
لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، به‌يانيى ئەمڕۆ سێشەممە 05-05-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی سیاسیی وڵات، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێى فيدراڵى، سه‌ردان و ديداره‌كانى نێچيرڤان بارزانى له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقييه‌كان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تاوتوێ كران.
لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سياسى و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى فيدراڵى، كه ره‌نگدانه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتييان بێت و بتوانێت رووبه‌ڕووى ئاڵنگارييه‌كان ببێته‌وه و سه‌روه‌ريى وڵات بپارێزێت.
باڵیۆزی بەریتانیا دووپاتی کردەوە، "وڵاتەکەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و پابەندە بە بەردەوامیی پشتگیریکردنیان؛" لاى خۆيه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیریی بەریتانیای له عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
لێکەوتەکانی شەڕ لە ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.