نێچیرڤان بارزانی و فایەق زێدان جەخت لە کارکردن لە چوارچێوەی دەستوور دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کۆبوونەوە و هەردوولا "جەختیان لە کارکردن لە چوارچێوەی دەستوور کردەوە".
کۆبوونەوەکە لە میانەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بوو بۆ بەغدا. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، دۆخى سیاسی و گشتيى وڵات تاوتوێ کران.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، "هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه کە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بنەمایەکی سەرەکیيه بۆ پاراستنى ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانى وڵات و سه‌قامگيرى و ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌مووان".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی، رۆڵی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەريی "لە پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکانی وڵات بەرز نرخاند، هه‌روه‌ها سوپاسى به‌ڕێزيانى كرد بۆ رۆڵى گرنگيان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دروستكردنى لێكگه‌يشتن له‌نێوان لايه‌نه‌كاندا".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوولا جەختیان "لە گرنگیی سەروەریی یاسا و کارکردن لە چوارچێوەی دەستووردا کردەوە وەک تاکە رێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشه‌كانى وڵات و پاراستنی ماف و شایستە یاساییەکانی هەموو پێکهاتەکان و قەوارەی فيدراڵى و دەستووریی هەرێمی کوردستان".
به‌رده‌وامى و بره‌ودان به هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان ده‌زگا و دامه‌زراوه دادوه‌رييه‌كانى فيدراڵى و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.