هێرشکرایە سەر کێڵگەیەکی نەوت لە بەسرە
رووداو دیجیتاڵ
بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەیەکی نەوت لە بەسرە و بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئاگر لە کێڵگەکە کەوتووەتەوە.
بەگوێرەی گوتەی دوو سەرچاوەی باڵای ئەمنیی بەسرە کە قسەیان بۆ رووداو کردووە، هێرشەکە شەوی هەینی 6ی ئاداری 2026، کراوەتە سەر کێڵگەی "رومێڵەی باکوور."
کێڵگەی رومێڵەی باکوور 50 کیلۆمەتر لە باشووری ناوەندی پارێزگای بەسرەوە دوورە و لەگەڵ کێڵگەی رومێڵەی باشوور، نزیکەی 17 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگیان هەیە.
یەکێک لە سەرچاوەکانی رووداو گوتی، "درۆنەکە نەخراوەتە خوارەوە و لەناو کێڵگەکەدا کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر."