ژنان داوای پۆستی وەزاری لە کابینەکەی عەبادی دەکەن

رووداو - بەغدا

لە سەرەتای پێكهێنانی حكومەتی ئێستای عیراق تەنیا دووژن وەزیربوون، لەدوای راگەیاندنی چاكسازییەكان تەنیا یەك مایەوە كەچی بۆ كابینە تازەكەی عەبادی ژنانی پەرلەمانتارلەپەرلەمانی عیراق داوای چەند پۆستێكی وەزاری دەكەن كە وەزیرەكانی ژنبێت.


ژنان لەپەرلەمان رێژەی25% پێکدەهێنن لەنێو پەرلەمانیش تۆڕی پەرلەمانتارانی ژنانی عیراقی پێكهێنراوە ئەوان پێیان وایە بێكەم وكوڕی ژنان وەكو پیاوان دەتوانن وەزارەت بەڕێوەببەن .

لێژنەی ژنان و مناڵان لەپەرلەمانی عیراق داوایەكی بۆ سەرۆكوەیزرانی عیراق بەرزكردۆتەوە بۆ زیادكردنی رێژەی ژنان لەكابینە تازەكەی حكومەتی عیراق كەچی دەڵێن نەك رێژەكەی بەرزنەكردۆتەوە بەڵكو وەزیرە تاقانەكەشیان دەرەجەی كەم كراوەتەوە.

لەدوای ساڵی 2005 و دانانی دەستووری عیراق یاسای كۆتا دانرا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەهەر كوتلەیەك چوار كەس دەبێت یەكێكیان ئافرەت بێت، شارەزایانی بواری ژنان دەڵێن یاسای كۆتا و كاربێكردنی لەهەر وڵاتێك جەخت لەسەر لاوازی ژنانی ئەو وەڵاتە دەكات كەناتوانن سەركەوتووبن لە بواری سیاسیدا.