شەڕی ئێران و ئەمریکا گەشتیارانی شەقڵاوەی 75% کەمکردووەتەوە
سەرەڕای بارینی بەفرێکی زۆر و هاتنی جەژنەکانی نەورۆز و رەمەزان، بەڵام ناوچە گەشتیارییەکانی هەولێر و شەقڵاوە چۆڵن. بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری شەقڵاوە دەڵێت، بەهۆی مەترسییەکانی شەڕی ناوچەکەوە، رێژەی گەشتیاران 75% کەمیکردووە.