بارەگای کەتائیبی ئیمام عەلی بۆردوومان کرا


رووداو دیجیتاڵ

کاژێر 21:00ی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ جارێکی دیکە بارەگایەکی لیوای 40ی کەتائیبی ئیمام عەلی بۆردوومان کرایەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەستی کەوتووە، بارەگاکە لە گوندی خەرابەڕووتی رۆژئاوای کەرکووک بووە و حەشدی شەعبی دەڵێ "زیانی گیانیمان نەبووە".
 
لە دەستپێکی شەڕی ئەمریکا/ئیسرائیل و ئێران بارەگاکەی کەتائیبی ئیمام عەلی بۆ جاری پێنجەمە بۆردوومان دەکرێت کە نزیکە لە کێڵگەی نەوتی بای حەسەنەوە.
 
لیوای 40ی کەتائیبی ئیمام عەلی سەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی باکووری رۆژهەڵاتی دیجلەی حەشدی شەعبین، لە دوای هێرشەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە  ئەو ناوچانەیان کۆنتڕۆڵکردووە لەرۆژئاوای کەرکووک کە ناوچەیەکی نەوتییە.