لە کەربەلا پردێک رووخا و 6 کەس بریندار بوون

رووداو دیجیتاڵ

لە ناوچەی وەندی کەربەلا، لە کاتی کۆنکرێت کردندا پایەکانی پردێک رووخا و 6 برینداری لێکەوتەوە.
 
سەلیم کازم، گوتەبێژی تەندروستیی کەربەلا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "داڕمانەکە بە شێوەیەکی کتوپڕ و لەکاتی کۆنکرێت کردندا روویدا و بەسەر دوو ئۆتۆمبێلێکدا کەوت، کە بە ژێر پردەکەدا تێدەپەڕین."
 
گوتەبێژی تەندروستیی کەربەلا گوتی، "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، 6 کەس بەهۆی رووداوەکەوە برینداربوون، کە سێ سووریایی، دوو ئەفغانی و عێراقییەکن، بەڵام برینەکانیان سووکە و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی حوسێنییە کراون."
 
هاوکات، نەواس سەباح، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق بە رووداوی گوت، "تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی رووداوەکە دەکەن."