وەزارەتى بەرگریى عێراق: دوو ئۆتۆمبێلى داعش لە کەرکووک تێکشکێندران


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى بەرگریى عێراق رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانیان دوو ئۆتۆمبیلى چەکدارانى رێکخراوى داعش-یان لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک تێکشکاندووە.
 
رۆژی 5ى تشرینى یەکەمى 2022 وەزارەتى بەرگریى عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، فڕۆکە سەربازییەکانیان لە گوندێکى چۆڵى سنوورى پارێزگاى کەرکووک دوو ئۆتۆمبێلى چەکدارانى رێکخراوى داعش-یان بۆردوومان کردووە.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە لەو بۆردوومانەدا دوو ئۆتۆمبێلى جۆرى پیک ئاپ و سۆپەر-یان تێکشکاندووە.
 
لە هەمان رۆژدا ئاژانسى هەواڵگریى عێراق کوژرانى پێنج چەکدارى رێکخراوى داعشی لە چیاى بادۆش لە موسڵ راگەیاند، کە یەکێکیان ناوى عەوادە و بەرپرسی راگەیاندنى رێکخراوەکە بوو لە سنوورى موسڵ.