حکومەتی عێراق: خەرجکردنی 150 هەزار دینار بۆ کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری راست نییە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هەواڵی خەرجکردنی 150 هەزار دینار بۆ کارمەندانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری رەتدەکاتەوە و دەڵێت، نووسراوەکە ساختەیە.
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی تشرینی یەکەمی 2025، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی خەرجکردنی بڕی 150 هەزار دینار بۆ کارمەندانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری بڵاوکراونەتەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەو نووسراوەی بەناوی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڵاوکراوەتەوە، ساختەیە و هیچ بنەمایەکی راستی نییە".
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە هاووڵاتییان و دەزگاکانی راگەیاندن دەکات، زانیاری لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرن و پشت بە هەواڵ و بەڵگەنامەی ساختە نەبەستن.