باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا "تەقینەوەیەکی کۆنترۆڵکراوی" ئەنجامدا
رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەڵێ، "تەقینەوەیەکی کۆنترۆڵکراو"یان لە ناوەندێکی دیپلۆماسیی وڵاتەکەیان ئەنجامداوە و پێشوەختەش دەسەڵاتدارانی عێراقیان ئاگادار کردووەتەوە.
رۆژی شەممە، 7ـی شوباتی 2026، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "بەیانیی ئەمڕۆ 7ـی شوبات، لەنێو 'ناوەندی پشتیوانیی دیپلۆماسی لە بەغدا' کە دامەزراوەیەکی دیپلۆماسیی ئەمریکییە، تەقینەوەیەکی کۆنترۆڵکراو ئەنجامدرا."
باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، پێش ئەنجامدانی تەقینەوەکە، دەسەڵاتدارانی عێراقیان لەو هەنگاوە ئاگادار کردووەتەوە.
ناوەندی پشتیوانیی دیپلۆماسی لە بەغدا یەکێکە لە بنکە گرنگەکانی ئەمریکا کە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدایە و ئەرکی پشتیوانیکردنی کاروانە دیپلۆماسییەکان و کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتەی لە عێراق لە ئەستۆدایە.