تۆم باراک بۆ رووداو: فیدرالی و ناناوەندیبوون وەهمن؛ سەرسامین بە پرۆسەی سیاسیی عێراق
رووداو دیجیتاڵ
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەستەواژەکانی وەک "ناوەندیبوون، ناناوەندیبوون و فیدرالی" تەنیا "وەهمی حکومەتەکانن" و جەختی کردەوە کە واشنتن بڕیاردان لەسەر شێوازی بەڕێوەبردن بۆ خەڵکی ناوچەکە جێدەهێڵێ؛ هاوکات "سەرسامی"ی خۆی بە پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەربڕی.
رۆژی یەکشەممە لە کۆڕبەندی دەوحە لە قەتەر، عەلی سەرباز، نێردراوی رووداو لە باراکی پرسی، "دوێنێ ئێوە دژی ناناوەندیبوون لە سووریا وەستانەوە. ئێستا لە هەرێمی کوردستانی عێراق، هەرێمێکی فیدراڵی هەیە. ئایا ئەوە باشتر نییە لە حکومەتی ناوەندیی رژێمی پێشوو لە سەردەمی سەدام حوسێندا؟"
لە وەڵامدا باراک ستایشی مێژوو و رەسەنایەتی گەلانی عێراقی کرد و گوتی، "بۆچوونی ئێمە زۆر سادەیە. هیچ کۆمەڵگەیەکی خوێندەوارتر و خاوەن میرات و رەسەنتر لە جیهاندا نییە وەک عێراقییەکانی میزۆپۆتامیا. ئێمە هەمووی بۆ ئێوە جێدەهێڵین تاوەکو بڕیاری لێبدەن."
سەبارەت بە شێوازی حوکمڕانیش، نێردەکەی ئەمریکا گوتی، "شتێک نییە بەناوی ناوەندیبوون، ناناوەندیبوون، یان فیدرالی. ئەمانە هەموویان وەهمی ئەو حکومەتانەن کە ئەم شتانەیان دروستکردووە. بۆچوونی ئەمریکا ئەوەیە پێویستە هەموو ئەم بڕیارانە بۆ ناوچەکە بەجێبهێڵین."
باراک ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەوان دەستوەردان لە بڕیاری خەڵکی ناوچەکەدا ناکەن و گوتی، "ئێوە هەر بڕیارێک بدەن، سیاسەتتان هەیە، پراکتیزتان هەیە، پەرلەمانتان هەیە لە ناوەندی ئەو پرۆسەیەدا. ئێمە سەرسامین بەو پرۆسەیە و بۆ ئێوەی جێدەهێڵین تاوەکو بڕیاری لێبدەن."
رەخنەگرتن لە "ناناوەندیبوون" و ئەزموونی ناوچەکە
ئەم لێدوانەی کەسە نزیکەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە رۆژێک پێشتر، لە هەمان کۆڕبەند و لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەی رووداو سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستمی ناناوەندی لە سووریا، بۆچوونێکی رەشبینانەی خستەڕوو.
باراک رایگەیاندبوو، "ناناوەندیبوون هەرگیز لە هیچ شوێنێکی ئەم ناوچەیەدا سەرکەوتوو نەبووە." دیپلۆماتەکە نموونەی بە وڵاتانی بەڵقان، لوبنان، لیبیا و عێراق هێنایەوە و ئاماژەی بەوە کرد، دوای خەرجکردنی سێ تریلیۆن دۆلار و گیانلەدەستدانی سەدان هەزار کەس لە عێراق، سیستمی ناناوەندی بووەتە "کێشەیەکی گەورە."
ترس لە سیناریۆی "بەلقان"
لە لایەکی دیکەوە و لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی The Nationalی ئیماراتی تۆم باراک رەخنەی لە ستراتیجیی دەیان ساڵەی ئەمریکا گرت بۆ دروستکردنی هەرێمی کوردی لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان. ئەو دیپلۆماتە پێیوابوو کە جیاکردنەوەی ناوچە دەوڵەمەندەکان بە نەوت لە حکومەتە ناوەندییەکان، دۆخەکەی بەرەو شێوەیەک لە "بەڵقانیبوون" بردووە کە زیاتر لە دابەشبوونی یوگۆسلاڤیا دەچێت نەک دروستکردنی سەقامگیری.
باراک دۆخی ئێستای عێراقی بە "پشێویی رەها" ناوبرد و ئاماژەی بەوە کرد، هەرچەندە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانێکی باشە، بەڵام بەهۆی هەژموونی گرووپە چەکدارەکانەوە "سفر دەسەڵات"ی هەیە.
سەبارەت بە دۆخی سووریاش، نێردەی ئەمریکا گوتی، حکومەتی ئێستای سووریا هاوکارە و وڵاتەکە "نزیکە" لە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل، جەختیشی کردەوە کە ئەمریکا چیتر بەدوای "گۆڕینی رژێم"ـەوە نییە لە ناوچەکەدا.