سەرۆک، جێگر، بڕیاردەر و گوتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دیاریکران

 
رووداو دیجیتاڵ

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک، جێگر، بڕیاردەر و گوتەبێژی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.
 
سروە محەممەد، کە بە بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دیایکراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 07-01-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەفتەی رابردوو فراکسیۆنەکەیان دوای دووەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانیی عێراق، سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەیانی دیاری کرد.
 
بڕیاردەری فراکسیۆنەکە گوتی، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆن؛ ئاوات محەممەد ئەمین، جێگری سەرۆکی فراکسیۆن؛ سروە محەممەد، بڕیاردەر و دیلان غەفوور بە گوتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی دیاری کراون.
 
لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە لە 11-11-2025 کرا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 18 کورسیی بەدەستهێنا.