بەنگین رێکانی بۆ رووداو: ئێوارەی ئەمڕۆ گەشتە فڕۆکەوانییەکانی عێراق دەستپێدەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
عێراق ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کردەوە و سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی عێراق بە وەکالەت دەڵێ، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 08-04-2026، گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و باشووری کوردستان دەستپێدەکەنەوە.
بەنگین رێکانی، سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی عێراق بە وەکالەت، ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی نیسانی 2026 کردنەوەی ئاسمانی عێراق و سەرجەم فڕۆکەخانەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان راگەیاند، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە."
فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بریتین لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، موسڵ، بەغدا، نەجەف و بەسرە.
هەر لەوبارەوە جیهاد دیوان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی عێراق، ئەمڕۆ کردنەوەی ئاسمانی عێراقی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو دووپاتکردەوە.

جیهاد دیوان ئاماژەی بەوەش کرد، "دوای جێگیربوونی دۆخەکە و ئاساییبوونەوەی رەوشەکە، لە ئەمڕۆوە ئاسمانی وڵات بەڕووی هاتووچۆی ئاسمانیدا دەکرێتەوە. بەپێی بڕیارەکە، رێگە بە دەستپێکردنەوەی هەموو گەشتە ئاسمانییە سڤیلەکان دەدرێت."
لە 28ی شوباتی رابردووەوە لەگەڵ هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ئاسمانی عێراق بە تەواوی بە رووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرا و لەو کاتەوە هاووڵاتییان تەنیا رێگەی وشکانی بۆ هاتووچۆ بەکاردەهێنن.
مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پێش داخستنی ئاسمانی عێراق بەهۆی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، رۆژانە نزیکەی 750 بۆ 850 فڕۆکەی هێڵە ئاسمانییە جیهانییەکان بە ئاسمانی عێراقدا دەرۆیشتن."
سەبارەت بە زیانە داراییەکان، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق گوتی، "کرێی تێپەڕبوونی هەر فڕۆکەیەک بە ئاسمانی عێراق 450 دۆلارە. ئەگەر ژمارەی فڕۆکەکان بە 800 فڕۆکە هەژمار بکەین، ئەوا داهاتی رۆژانە 360 هەزار دۆلار بووە. کەواتە زیانەکان لە ماوەی ئەم 40 رۆژەدا گەیشتووەتە 14 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگربەستی دوو هەفتەیی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران راگەیێندرا.