لە بەغدا چوار ژن و پیاوێک دەستدرێژیی سێکسی دەکەنە سەر کچێک

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، چوار ژن و پیاوێکیان دەستگیرکردووە کە کچیان هەڵخەڵەتاندووە و دەستدرێژی سێکسییان کردووەتە سەر یەکێک لە کچەکان.
 
رۆژی 8ى ئەیلوولى 2023، ئاژانسى کاروبارى پۆلیسی سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێنداروێکدا ئاشکرایکرد، چوار ژن و پیاوێکیان دەستگیرکردووە، کە کچێکیان لە خانوویەکى ناوچەى سەیدییەی بەغداى پایتەخت بەندکردووە، بۆ ئەوەی بازرگانیی پێوە بکەن، "هەروەها تۆمەتبارەکان دەستدرێژیی سێکسیان کردووەتە سەر کچەکە."
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، لەکاتى لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکاندا، دەرکەوتووە کە کاریان ئەوە بووە کچان بە پارە هەڵبخەڵەتێنن، گوایە خانوویان بۆ دابین دەکەن، بەڵام ئامانجیان بازرگانیکردن بووە پێیانەوە. 
 
دۆسیەی تۆمەتبارەکان بەگوێرەى مادەى 422 لە یاساى سزاکانى عێراق رادەستى لایەنى پەیوەندار کراوە. ئەو مادەیە تایبەتە بە رفاندنى کچانى خوار تەمەن 18 ساڵ و سزاکەشى لە هەندێک باردا دەگاتە بەندکردنى تاهەتایی.