پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە نەینەوا بۆردوومان کرا
رووداو دیجیتاڵ
پێگەی هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبیی عێراق لە پارێزگای نەینەوا بۆردوومان کرا و زیانی گیانی نەبووە.
بۆردوومانەکە ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی ئاداری 2026، روویداوە. سەرچاوەیەکی بەرپرس لە نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە، پێگەیەکی سەر بە حەشدی شەعبییە لە ناوچەی تەل بازۆیا کە لە سنووری ناحیەی باشیکە و لە رێگەی ئاسمانییەوە بۆردوومان کراوە.
ئەو سەرچاوەیەی نەینەوا گوتی: "ئەو پێگەیەی بۆردوومان کراوە سەر بە لیوای 30ـی حەشدی شەعبی بووە و زیانی لێکەوتووەتەوە."
بەپەلە.. سەرچاوەیەک بە رووداوی گوت، پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا بۆردوومان کرا pic.twitter.com/8VYIUL6JWz
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 9, 2026
لیوای 30ـی حەشدی شەعبی بە لیوای شەبەک ناسراوە.
ئەمە دووەم جارە لە کەمتر لە هەفتەیەکدا بارەگای لیوای 30 لە نەینەوا بۆردوومان بکرێت، لە دوای ئەوەی رۆژی هەینی 6ـی ئادار بۆردوومان کرابوو.