کەتائیبی سه‌یدولشوهه‌دا: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا رێگرە لە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی
رووداو دیجیتاڵ
ئه‌مینداری گشتیی کەتائیبی سه‌یدولشوهه‌دا رەخنە لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا دەگرێ و به گوشارخستنه سه‌ر هێزه سیاسییه‌كان بۆ تێنه‌په‌ڕاندنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی له په‌رله‌مان تۆمه‌تباری ده‌كات.
ئه‌بو ئالا وه‌لائی، ئه‌مینداری گشتیی کەتائیبی سه‌یدولشوهه‌دا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "نابێت کەمبوونەوەی مەترسی تیرۆر ببێتە هۆکار بۆ پشتگوێخستنی داڕێژەرانی پلانی ئاسایشی وڵات و پارێزەرانی نیشتمان؛ هێزەکانی حەشدی شەعبی هۆکاری هەبوونی ئاسایشن بۆ ئێمە و هاوکات لامان ئەمانەتن."
پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی کە لە 18 مادە پێکهاتووە، لە کۆبوونەوەى 25ـی شوباتى 2025ـی ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق پەسند کرا.
لە 24ـى ئاداری ئەم ساڵ خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکە کرا، بەڵام لەو کاتەوە هیچ خوێندنەوەیەکی دیکەی بۆ نەکراوە.
ئه‌مینداریی گشتیی کەتائیبی سه‌یدولشوهه‌دا دەڵێ، دەرکردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی وەڵامێکی بەهێز دەبێت بۆ باڵیۆزخانە و هەڵسوڕێنەرەکەی "لە بەرامبەر ئەو گوشارەی دەیکاتە سەر هێزە سیاسییەکان بۆ رێگریکردن لە پەسندکردنی پڕۆژەیاساكه."
کەتائیبی سەیدوشوهەدا، گرووپێکی چەکداری شیعەیە و ساڵی 2013 دامەزراوە. سەیدوشوهەدا نزیکەی 10 هەزار چەکداری هەیە و لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە.