رووداوێکی هاتووچۆ لە ئەنبار مردنی 5 ئەندامی خێزانێکی لێکەوتەوە
رووداو دیجیتاڵ
رووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای ئەنبار روویدا و بەو هۆیەوە 5 ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا کە سێ ژن، منداڵێک و پیاوێک بوون.
ئێوارەی دوێنێ هەینی لە رێگەی نێوان قەزای حەدیسە (پارێزگاری ئەنبار) و قەزای بێجی (پارێزگای سەلاحەدین) لە سنووری پارێزگای ئەنبار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بووە و وەرگەڕا.
محەممەد عادل، گوتەبێژی تەندروستیی ئەنبار، ئەمڕۆ شەممە 10ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە رووداوەکەدا سێ ژن، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و پیاوێک کە شۆفێرەکە بوو بە ناوی خەلەف سلێمان، گیانیان لەدەستدا؛ ژنێکی دیکەش برینداربوو و گەیێندرایە نەخۆشخانە."
قەزای حەدیسە دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق.
گوتەبێژی تەندروستیی ئەنبار ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزان بوون و خەڵکی قەزای حەدیسەن.