قوبەنچی: هەڵبژاردنی پەرلەمان بە "چاودێریی خودا" بەڕێوەدەچێت
رووداو دیجیتاڵ
پێشنوێژ و گوتارخوێنی هه‌ینی لە نه‌جه‌ف گوتی، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوو به "رێكوپێكی و چاودێریی خودا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه كێبڕكێی سیاسی هۆكاری به‌هێزییه نه‌ك سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی. هاوكات داوای كرد دۆسیه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بكرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دواكه‌وتنی تۆماركردنی هاووڵاتییان.
سه‌دره‌دین قوبەنچی، کە هاوکات یەکێکە لە مەرجەعە بەناوبانگەکانی شیعە لە بەشێکی گوتارەکەی لە نوێژی هه‌ینی لە پارێزگای نه‌جه‌ف، تیشکی خستە سەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە رۆژی 11ـی تشرینی دووەمی 2025 بکرێت. رایگەیاند، "هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پرسێکی نیشتمانیی گرنگه، ئێمه متمانه‌مان وایه كه به فه‌رمانی خودا و به چاودێری ئه‌و، به ڕێكوپێكییه‌كی زۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت."
گوتیشی، "كێبڕكێی نێوان هێزه سیاسییه‌كان به لاوازی دانانرێت، به‌ڵكو هۆكارێكی به‌هێزییه له رێڕه‌وی دیموكراسیدا."
داوای له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد، "دۆسیه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران جارێكی دیكه بكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دواكه‌وتنی زۆربه‌ی هاووڵاتییان له تۆماركردن." جه‌ختیشی كرده‌وه، كه "نابێت هیچ عێراقییه‌ك له مافی ده‌نگدانی بێبه‌ش بكرێت."
هه‌روه‌ها لە بابەتی گەڕانەوەی رافیع تەها ریفاعی، موفتی دیاری سوننەکانی عێراق کە تۆمەتی هاندان بۆ تایفەگەری و تیرۆری خرایەپاڵ و ماوەیەک لە دەرەوەی عێراق بووە و دوو رۆژە گەڕاوەتەوە، قوبەنچی داوای كرد، "دۆسیه دادوه‌رییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه بكرێنه‌وه كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق و كێشه‌یان له‌سه‌ره کە پەیوەندییان به تیرۆر یان تایفەگەری هەیە." جه‌ختی كرده‌وه، "گه‌ڕانه‌وه نه بۆ تایفەگەرەکان و نه بۆ به‌عسییه‌كان نییه."