شاندێکی هونەریی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

 
رووداو دیجیتاڵ

شاندێكی هونەریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه‌ پێكهاتوون له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی کوردستان، گەیشتنە بەغدا.
 
سەبارەت بە هۆکاری ناردنی ئەو شاندە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە مەبەستی دروستکردنی تیمی هاوبەش و بۆ یەکخستنی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوه‌ندیی عێراقە.
 
شاندە هونەرییەکەی هەرێمی کوردستان بڕیارە ماوەی چەند رۆژێک لە شاری بەغدا بۆ بەشداری لە چەندین خوولی هاوبەش لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بمێننەوە.