ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی شەوی رابردووی شاری کەرکووک دەستگیرکران
رووداو-کەرکووک
ئاسایشی پارتی لە كەركوك رایدەگەیەنێت، كە سەرجەم ئەو كەسانەیان دەستگیركردووە، كە دەستیان لە تەقینەوەكانی شەوی رابردووی شارەكە هەبووە.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کەرکووک بە (رووداو)ی راگەیاند": هەموو ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی شەوی رابردوو دەستگیرکران".
روونیكردوە "چەند هاووڵاتییەکی عەرەبی شاری رومادی بوون و بەبێ مۆڵەتی لایەنە ئەمنییەکان لە کەرکووک نیشتەجێ بوون".
گوتیشی: "دوو لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکان پێشتر لە بەندیخانەی (بووکە) لە بەغدا، بۆ ماوەی چەند ساڵیک زیندانیکرابوون".
بڕیارە کاژێر 12ی نیوەرۆی ئەمڕۆ11-6-2013 لیوا هەڵۆ نەجات، بەڕێوەبەری ئاسایسی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازبکات و وردەکارییەکانی ئەو رووداوانە ئاشکرا بکات.