کەشناسیی عێراق: لە هەفتەی داهاتووەوە پلەی گەرما دادەبەزێت
رووداو دیجیتاڵ
پێشبینی دەکرێت پلەی گەرمای سبەینێ لە هەرێمی کوردستان 45 پلە بەرزتر نەبێت. کەشناسیی عێراقیش دەڵێت، کۆتایی هەفتە ئەم شەپۆلی گەرمایە کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ دووشەممە عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ لە سەماوە، دیوانییە و ناسرییە پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە، بەڵام لە پارێزگاکانی دیکە 49 و کەمتریش دەبێت."
ئەو شەپۆلی گەرمایەی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، چەندین هەفتەیە بەردەوامە. عامر جابری گوتی، "شەپۆلی گەرمای ئەم جارە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت."
عامر جابری گوتیشی، "لە رۆژانی داهاتووشدا پلەی گەرما وەکو ئەمڕۆ دەبێت و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ روونادات، بەڵام لە هەفتەی داهاتووەوە پلەی گەرما دابەزێت."
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای سبەی سێشەممە بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 41 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 42 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 42 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 44 پلەی سیلیزی