لە بەغدا ئاگرێکی گەورە لە نزیک مەزارگەی عەبدولقادر گەیلانی کەوتەوە


رووداو دیجیتاڵ

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی نیسانی 2026، ئاگرێکی گەورە لە نزیک مەزارگەی  شێخ عەبدولقادر گەیلانی لە شاری بەغدا کەوتەوە.
 
نوئاس سەباح شاکر، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرگریی شارستانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئاگرەکە لە شوێنەکانی فرۆشتنی بۆن کەوتووەتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشوونەتە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردوە.
 
سەبارەت بە هۆکاری ئاگرەکە، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرگری شارستانی عێراق گوتی، تیمی پسپۆر لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستا بە فەرمی هۆکاری ئاگرەکە دیار نەکراوە. 
 
بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، پار 8554 رووداوى ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراون.