دەنگی حیزبەکان لە بازنەی بەغدا
رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگی حیزبەکانیان لە بازنەی بەغدا راگەیاند.
بەگوێرەی کۆمیسیۆن ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە، 4 ملیۆن و 359 هەزار و 490 دەنگدەر بوون. هەروەها ئەوانەی دەنگیان داوە 2 ملیۆن و 125 هەزار و 800 کەس بوون.
ژمارەی دەنگدەرەکان بەگوێرەی رەگەز:
نێر: 1 ملیۆن و 277 هەزار و 899 دەنگدەر
مێ: 845 هەزار و 947
دەنگی حیزبەکان لە بازنەی بەغدا:
1- هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان (محەممەد شیاع سوودانی): 411 هەزار و 26 دەنگ
2- تەقەدووم (محەممەد حەلبووسی): 284 هەزار و 35 دەنگی هەژمار کراوە
3-دەوڵەتی یاسا (نووری مالیکی): 228 هەزار و 103 دەنگ هەژمار کراوە
4- هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت (عەمار حەکیم ): 138 هەزار و 802 دەنگی هەژمارکراو
5- بزووتنەوەی سادیقوون (قەیس خەزعەلی): 128 هەزار و 79 دەنگی هەژمارکراو
6-هاوپەیمانیی عەزم (موسەننا سامەڕایی): 127 هەزار و 832 دەنگی هەژمارکراو
7-بەدر (هادی عامری): 116 هەزار و 545 دەنگی هەژمارکراو
8-هاوپەیمانیی ئەساس (موحسین مەندەلاوی): 104 هەزار و 88 دەنگی هەژمارکراو
9- هاوپەیمانیی سەروەری (خەمیس جەنجەر): 109 هەزار و 574 دەنگی هەژمارکراو
10- جووڵانەوەی حقووق (نزیک لە حیزبوڵڵا): 77 هەزار و 675 دەنگی هەژمارکراو
11- حەسمی نیشتمانی (سابت عەباسی): 68 هەزار و 704 دەنگی هەژمارکراو
12- ئەبشر یا عێراق (هومام حمودی): 38 هەزار و 739 دەنگی هەژمارکراو
13-خەدەمات: 37 هەزار و 916 دەنگی هەژمارکراو
14- ئیشراق قانون: 23 هەزار و 274 دەنگیان بەدەستهێناوە
15- گردبوونەوەی فاو-زاخۆ:21 هەزار و 993 دەنگی هەژمارکراو
16-هاوپەیمانی بەدیل (جێگرەوە): 12 هەزار و 270 دەنگ
17- هاوپەیمانیی عومقی نیشتمانی: 9 هەزار و 898 دەنگی هەژمارکراو
18- بزووتنەوەی روادی نیشتمانی: 7 هەزار و 383 دەنگی هەژمارکراو
19- حیزبی عێراق بۆ ئیسڵاح: 4 هەزار و 55 دەنگی هەژمارکراو
20- مونقیزوون: 2873 دەنگ
21- هاوپەیمانی مەدەنیی دیموکراسی: 2 هەزار و 616 دەنگی هەژمارکراو
22-بەرەی فەیلییەکان: 1158 دەنگ
23- رەوتی نیشتمانیی هۆزەکانی عێڕاق: 1123 دەنگی هەژمارکراو
24- حیزبی ئینتیشاری نیشتمانی: 1121 دەنگ
25- کەریم عێدان جبووری: 939 دەنگ
26- رەوتی قەزیەتونا: 812 دەنگی هەژمارکراو
27- ئەمەل حەسەن عیقابی: 804 دەنگ
28-حیزبی ئاوەدانی (عیمران): 716 دەنگی هەژمارکراو
29- پارتی بانگەشە (داعی): 692 دەنگ
30-زەید شاکر مەحموود قەیسی: 574 دەنگ
31- هەیفا حوسێن عەلی : 180 دەنگ
32- عەلی حیکمەت حەسانی فەتحی: 163 دەنگ
رۆژی یەکشەممە 09-11-2025 دەنگدانی تایبەت و دوو رۆژ دواتر دەنگدانی گشتیی بەڕێوەچوو.