کۆمیسیۆن: 48 سکاڵا تۆمار کراون

 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، 48 سکاڵا تۆمارکراون و پرۆسەی وەرگرتنی سکاڵاکانیش تاوەکو کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت. 
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 12-11-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتیدا 48 سکاڵا تۆمارکراون، بە جۆرێک 39 سکاڵا لە دەنگدانی تایبەت و 9 سکاڵا لە دەنگدانی  گشتی تۆمارکراون.
 
گوتەبێژی کۆمیسیۆن گوتی، پرۆسەی وەرگرتنی سکاڵای دەنگدانی گشتی تاوەکو کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
 
رۆژی سێشەممە 11-11-2025 پرۆسەی دەنگدانی گشتی و رۆژی یەکشەممەش دەنگداتی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.