ئەنجامی بەرایی بەغدا؛ لیستەکەی سوودانی یەکەمە و سەروو 322 هەزار دەنگی هێناوە
رووداو دیجیتاڵ
تۆڕی میدیایی رووداو ئەنجامی بەرایی بەغدا بڵاودەکاتەوە کە دوای جیاکردنەوەی دەنگی 1874 بنکە تۆمارکراوە. لیستەکەی سوودانی زیاتر لە 322 هەزار دەنگی لە بەغدا بەدەستهێناوە و یەکەمی پارێزگاکەیە.
دەنگی لیست و پارتەکانی بەغدا بەمشێوەیەیە:
- هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان (محەممەد شیاع سوودانی) 322،610 دەنگ
- تەقەدووم (محەممەد حەلبووسی) 166،478 دەنگ
- دەوڵەتی یاسا (نووری مالیکی) 153،881 دەنگ
- هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت (عەمار حەکیم ) 96،999 دەنگ
- بزووتنەوەی سادیقوون (قەیس خەزعەلی) 91،995 دەنگ
- بەدر (هادی عامری) 79،112 دەنگ
- هاوپەیمانیی عەزم (موسەننا سامەڕایی) 74،771 دەنگ
- هاوپەیمانیی ئەساس (موحسین مەندەلاوی) 73،236 دەنگ
- هاوپەیمانیی سەروەری (خەمیس جەنجەر) 64،142 دەنگ
- جووڵانەوەی حقووق (نزیک لە حیزبوڵڵا) 53،997
- حەسمی نیشتمانی (سابت عەباسی) 35،560
- ئەبشر یا عێراق (هومام حمودی) 27،277 دەنگ
- خەدەمات 26،448
- ئیشراق قانون 16،856 دەنگ
- گردبوونەوەی فاو-زاخۆ 16،430 دەنگ
کورسییەکانی بەغدا
- ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان 18 کورسی
- تەقەدووم 10 کورسی
- دەوڵەتی یاسا 8 کورسی
- هێزەکانی دەوڵەت 4 کورسی
- سادیقوون 4 کورسی
- بەدر 3 کورسی
-عەزم 3 کورسی
- ئەساس 3 کورسی
- سیادە 4 کورسی
- حقوق 3 کورسی
- حەسم 2 کورسی
- ئەبشر یا عێراق 2 کورسی
- خەدەمات 1 کورسی
- ئیشراقەی کانوون 1 کورسی
- گردبوونەوەی فاو 1 کورسی
هەر بەپێی ئەو ئەنجامانەی دەست رووداو کەوتوون، محەممەد شیاع سوودانی تەنیا لە بازنەی بەغدا زیاتر لە 71 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە.
ئەمانە ریزبەندی ئەو بەربژێرانەن لە لیستەکەی سوودانی زۆرترین دەنگیان هێناوە:
محەممەد شیاع سوودانی 71،189 دەنگ
محەممەد جەبار حوسێن 15،611 دەنگ
ئەحمەد ئەسەدی 10،382 دەنگ
عەلا سوکەر 8،904 دەنگ
هەیام عەبود7،893 دەنگ
بەها ئەعرەجی 7،693 دەنگ
حەیدەر کازم 7066
عالیە نسیەف 6457 دەنگ
زیا شەغالی 6300
تەها هاتف 3128
ریاز یونس 5514 دەنگ
عەلی فەیسەل 5277
حەیدەر حامد 5202
حوسێن قاسم 5199
جەبار فرەیح 5049
بەغدا گەورەترین بازنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە،71 کورسی لە پەرلەمانی عێراق هەیە و زۆرترین دەنگدەر و زۆرترین بەربژێر و لیستیش تێیدا رکابەری دەکەن.