کۆمیسیۆن: رێژەی بەشداری لە دەنگدان56,11% بووە و دهۆک یەکەمە

رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەرانی راگەیاند. بەپێی داتاکان بە دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکانەوە، 56,11%ـی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەنگیان داوە کە بەرزترین رێژە لە دهۆک بووە. 
 
دەنگدان بەپێی بازنەکانی هەڵبژاردن
 
بەغدا - رەسافە: 41,55%
 
بەغدا -کەرخ: 53,27%
 
دهۆک: 76,07%
 
هەولێر: 69,02%
 
سلێمانی: 56,87%
 
نەینەوا: 64,07%
 
کەرکووک : 64,12%
 
دیالە: 55,49%
 
ئەنبار: 65,93%
 
بابل: 49,82%
 
کەربەلا: 46,13%
 
واست: 46,76%
 
سەڵاحەدین: 66,44%
 
نەجەف: 42,70%
 
دیوانیە: 48,39%
 
موسەنا: 49,79%
 
زیقار: 47,94%
 
میسان: 40,11%
 
بەسرە: 50,21%
 
بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆی 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو، 12 ملیۆن و 9 هەزار و 453 کەس دەنگیان داوە. 
 
هەر بەپێی داتاکان، لە ملیۆنێک و 313 هەزار و 980 دەنگدەری تایبەت، ملیۆنێک و 84 هەزار و 289 کەس دەنگی داوە و رێژەی بەشداری 82,52% بووە. 
 
26 هەزار و 538 ئاوارە مافی دەنگدانیان هەبووە؛ لەو ژمارەیە 20 هەزار و 527 کەس دەنگی داوە و رێژەی بەشداریی 77,35% بووە. 
 
رۆژی سێشەممە 11-11-2025 پرۆسەی دەنگدانی گشتی و رۆژی یەکشەممەش دەنگداتی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.