ساردبوونەوەی جەنگ؛ باسی دانوستاندن و رێککەوتن گەرم دەکات
ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا تەنیا 6 رۆژی ماوە. گەڕی یەکەمی دانوستاندنەکانی هەردوو وڵات لە ئیسلام ئاباد شکستی هێنا، بەڵام هێشتا گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ پرسێکی گەرمە. مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، ئەزموونی رابردوو وایکردووە ئێران ترسی هەبێت لە کاتی دانوستاندندا جارێکی دیکە هێرشی بکرێتەوە سەر.