نێچیرڤان بارزانی بۆ سوودانی: ده‌بێت چاره‌يه‌كى يه‌كجارى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت
رووداو دیجیتاڵ
"ده‌بێ چاره‌يه‌كى يه‌كجارى بۆ بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت و تێكه‌ڵ به پرسه‌كانى ديكه نه‌كرێت." ئەمە پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە، 13-1-2024) له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران. ''هه‌ردوولا جه‌ختيان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و سهروهريى وڵات و بەدوورگرتنى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.''
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێ "گفتوگۆيه‌كى جیدى ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى بودجه و مووچه و ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و بابه‌ته‌كانى ديكه‌ى كارگێڕى و دارايى و ئابوورى كرا." هه‌ردوولا هاوڕا بوون ''ئه‌و پرسانه به‌پێى ده‌ستوور چاره بكرێن و نابێ هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان زيانمه‌ند بن.
لەکاتێکدا بابەتی بودجەی هەرێمی کوردستان و مووچەی مووچەخۆران یەکێکە لە دیارترین کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی "نێچيرڤان بارزانى لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سوودانی جه‌ختى له‌وه كرده‌وه "ده‌بێت چاره‌يه‌كى يه‌كجارى بۆ بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت و تێكه‌ڵ به پرسه‌كانى ديكه نه‌كرێت."
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش دەڵێت لە کۆبوونەوەکەدا "تاوتوێی میکانیزمەکانی بەردەوامبوون کرا بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە و کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم (ـی کوردستان) بەپێی دەستوور، بۆ دڵنیابوون لەوەی هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی هەرێم (ـی کوردستان) بەدووربن لە هەر زیانێک یان لە ئەستۆگرتنی ئەنجامەکانی ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی دۆسییە کارگێڕی و دارایی و ئابوورییەکان دەبنەوە."
بەپێی زانیارییەکانی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ زۆرینەی سەرۆکی فراکسیۆنە گەورەکانی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، جگە لە سوودانیش تائێستا لەگەڵ نووری مالیکی، فایەق زێدان، محەممەد حەلبووسی و قەیس خەزعەلی کۆبووەتەوە.
ئەم سەردان و زنجیرە کۆبوونەوانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە؛ بەبیانووی شەڕی غەززەوە چەندین جار بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر، لەلایەکی دیکەوە لە مانگی ئاداری ساڵی رابردووەوە بە بڕیاری دادگەی ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆری جیهان راگیراوە، جگە لەوەش مووچەی مووچەخۆران بە گەورەترین کێشەکانی هاونیشتمانییان دادەنرێت، بەو پێی بودجەی عێراق لەدوای پەسندکردنی بەشی هەرێمی کوردستان لێ نەنێردراوە و ئەوەی هاتووە بۆ مووچە، قەرز بووە، تائێستاش مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی سێ مانگی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە.
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسە عێراقییەکان؛ پرسی مووچە و هەمواری یاسای بودجەیە.
لە سۆشیاڵ میدیای رووداوەوە: