ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ رووداو: لە هەفتەیەکدا 139 هەژماری ئەلیکترۆنیمان داخستووە


رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق 139 هەژماری ئەلیکترۆنی دادەخات و دەست بەسەر 155 مۆبایل و سیمکارتدا دەگرێت، کە لە ناو دامەزراوەکانی چاکسازیدا بەکار هاتوون.
 
رۆژی هەینی، 13ی ئاداری 2026، ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا 139 هەژماری ئەلیکترۆنییان داخستووە، کە هەڕەشە بوون بۆ سەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی، هەروەها لە ناو ژمارەیەک لە دامەزراوە چاکسازییەکاندا دەستیان بەسەر 155 تەلەفۆن و سیمکارتدا گرتووە کە قەدەغەن.
 
لە گرتووخانەکانی چاکسازی لە عێراق، بردنە ژوورەوەی تەلەفۆن و سیمکارت قەدەخەیە.
 
گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، توانیویانە 30 کۆمپانیای بازرگانی و گەشتیاری و کارگەی پیشەسازی دابخەن، کە بەپێچەوانەی رێکارەکان کاریان کردووە، هەروەها دەستیان بەسەر 29 تۆن و 847 کیلۆگرام خۆراکی بەسەرچووداق گرتووە.