باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ رووداو: باڵیۆزخانە و کۆنسووڵخانەکانمان لە بەغدا و هەولێر کراوەن

 
رووداو دیجیتاڵ 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، باڵیۆزخانە و کۆنسووڵخانەکانیان لە بەغدا و هەولێر بە کراوەیی ماونەتەوە و لە کارکردن بەردەوامن. 
 
گوتەبێژێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە جولیان بیچوچا، ئیدیتۆری تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "باڵیۆزخانە و کۆنسووڵخانەی گشتی کراوەن و کاردەکەن". 
 
ئەو گوتەبێژە ئاماژەی بەوەشکرد: "پێداگرانە پابەندین بە جێبەجێکردنی کارە لەپێشینەکانی سیاسەتەکەمان لە عێراق، بەهێزکردنی سەروەریی عێراق و هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق و خەڵکی عێراق."
 
گوتەی ئەم گوتەبێژە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و هێرشەکە تاوەکو ئەم ئێوارەیەش بەشێوەی پچڕ پچڕ و جیاواز بەردەوام بوو. 
 
ئەمشەویش سوپای پاسداران بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سە ئیسرائیل.