لە بەغدا ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و 7 ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ

بەیانیی ئەمڕۆ، لە ناوەندی شاری بەغدا ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و 7 ئەندامانی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا. 

رووداوەکە لە گەڕەکی ئوور بووە و ژن و مێرد و پێنج منداڵیان گیانیان لەدەستداوە.
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ناوی ئەندامانی ئەو خێزانە بڵاوکراوەتەوە کە بوونەتە قوربانی.
 
ناوی ئەندامانی خێزانەکەش ئەمانەن:
 
• ئەسیر رەحمان عەبدولموحسین.
• خەنسا ئیبراهیم عەبدولموحسین
• ئەمیر
• سارا  
• مەیار  
• زەهرا  
 
بە گوتەی پەیامنێری رووداو لە بەغدا، دوای رووداوەکە، تیمی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنەکە و تەرمەکانیان گواستەوە بۆ دادپزیشکی و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.