سەرایای سەلام 14 چەکداری دەرکرد

رووداو دیجیتاڵ

گرووپی چەکداری سەرایا سەلام کە سەر بە موقتەدا سەدرە، 14 چەکدار و بەرپرسی ئەو گرووپەی دەرکرد؛ ئەوەش لە دوای رۆژێک لە پێکدادانێکی نێوان ژمارەیەک لە چەکدارانی ئەو گرووپە و هێزێکی پۆلیس لە بەغدا.
 
بڕیاری دەرکردنی ئەو بەرپرس و چەکدارانەی گرووپی سەرایا سەلام، لە دوو نووسراودا بووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2025 دەرچوون.
 
12 چەکداری دەرکراوی سەرایا سەلام، سەر بە فەوجی دووی لیوای سێی ئەو گرووپەن.
 
ئەو بڕیارەی گرووپی سەرایا سەلام لە دوای ئەوە بوو کە شەوی 13ی کانوونی دووەم لە بەغدا پێکدادان لە نێوان چەند چەکدارێکی سەرایا سەلام و هێزێکی پۆلیس روویدا، بەگوێرەی راگەیێنراوی پۆلیسی فیدراڵی، 9 لەو چەکدارانە دەستگیرکراون.
 
گرووپی سەرایا سەلام سەر بە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعەیە و بەشێکن لە پێکهاتەی دەستەی حەشدی شەعبی.