باڵیۆزخانەی ئەمریکا: پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریکا هەر ئێستا عێراق جێبهێڵن
رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند،"میلیشیا تیرۆریستییەکان"ی نزیک لە ئێران هێرشی هەڕەمەکییان بۆ سەر هاووڵاتییان و ئامانجە ئەمریکییەکان لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و داواش دەکات هاووڵاتییانی ئەمریکا هەر ئێستا عێراق جێبهێڵن.
رۆژی شەممە، 14ـی ئاداری 2026، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە داوا لەهاوڵاتییانی دەکات "بەهۆی مەترسی بەردەوامی مووشەک و درۆن لە ئاسمانی عێراق، هەوڵ مەدەن بێن بۆ باڵیۆزخانە لە بەغدا یان کۆنسووڵخانە لە هەولێر".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەیە بەوەشکردووە ئێران و میلیشیاکان هەڕەشەیەکی جدییان بۆ سەر سەلامەتی گشتی، ژێرخانی وزە و ناوەندە دیپلۆماسییەکان دروست کردووە.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاوڵاتییانی ئەمریکی ئاگادار کراونەتەوە کە " لە عێراق رووبەڕووی مەترسی رفاندن و بە ئامانجگرتنی تاکەکەسی دەبنەوە
باڵیۆزخانەی ئەمریکا: ئەمریکییەکان".
دەربارەی گەڕانەوەی هاووڵاتییان بۆ ئەمریکا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەڵێ: "ئامادەیە هاوکاری ئەو هاووڵاتیانە بکات کە دەیانەوێت وڵاتەکە جێبهێڵن".
لەبارەی دۆخی ئەمنی عێراق باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە" میلیشیاکان رێگری لە توانای دەسەڵاتدارانی عێراق دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی بارودۆخی نائاسایی".