کەشناسیی عێراق: سبەی گەرمتر دەبێت و خۆڵبارینیشە
رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق، شەپۆلێکی گەرما رووی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە و پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ و سبەی لە ژمارەیەک پارێزگای باشووری عێراق پلەکانی گەرما 50 پلەی سیلیزی تێبپەڕێنن و لە بەسرە بگاتە 52 پلە.
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14-08-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ کەشوهەوا گەرم دەبێت و لەگەڵیدا بایەکی چالاک هەڵدەکات، کە دەبێتە هۆی خۆڵبارین.
پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە:
گەرمترین پارێزگاکان
- بەسرە: 51 پلەی سیلیزی
- میسان و زیقار: 50 پلەی سیلیزی
پارێزگاکانی دیکەی عێراق
- موسەننا، دیوانییە، نەجەف، واست: 49 پلە
- بەغدا، بابل، کەربەلا، سەلاحەدین، دیالە، کەرکووک: 48 پلە
- نەینەوا: 47 پلە
- ئەنبار: 46 پلە
پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان:
- سلێمانی: 43 پلە
- دهۆک: 44 پلە
- هەولێر: 46 پلە
سەبارەت بە با و خۆڵبارین، عامر جابری گوتی، خێراییی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاکتر دەبێت، کە ئەگەری دروستبوونی خۆڵبارین هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە بیابانییەکان. مەودای بینین لەنێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت، بەڵام لە کاتی خۆڵباریندا بۆ 3 بۆ 5 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.
پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەی هەینی، 15-08-2025
بەگوێرەی کەشناسیی عێراق، سبەی پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
گەرمترین پارێزگاکان:
- بەسرە: 52 پلە
- میسان و زیقار: 51 پلە
- موسەننا، دیوانییە، واست، نەجەف: 50 پلە
پارێزگاکانی دیکەی عێراق
- کەربەلا، بابل، بەغدا، دیالە، سەلاحەدین، کەرکووک: 49 پلە
- نەینەوا: 48 پلە
- ئەنبار: 47 پلە
پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان
- سلێمانی: 44 پلە
- دهۆک: 45 پلە
- هەولێر: 47 پلە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی گەرما رووی لە ناوچەکە کردووە و بۆ ماوەی 48 کاژێری داهاتوو (پێنجشەممە و هەینی) کەشوهەوا گەرم و جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە دەگەنە 47 پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بە 1 تا 3 پلە بەرزتر دەبنەوە.
هەروەها کەشوهەوای سبەی تا رادەیەکی زۆر هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەی گەرماش نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی هەینی:
کەرکووک: 47 پلە
گەرمیان: 46 پلە
هەولێر: 45 پلە
زاخۆ: 45 پلە
هەڵەبجە: 44 پلە
سلێمانی: 43 پلە
دهۆک: 43 پلە
سۆران: 43 پلە
حاجی ئۆمەران: 30 پلە