تۆمەتبارێک لە واست خاڵى دەکوژێت و خاڵۆژنی مارە دەکات


رووداو دیجیتاڵ 

دادگەیەکى عێراق فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارێک دەرکرد بە تاوانی کوشتنی خاڵی خۆی و دەستدرێژیکردنە سەر کچە خاڵەکەى کە 14 ساڵان بووە.
 
14ى ئادارى 2024، دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق رایگەیاند، دادگەیەکى عێراقى تۆمەتبارێکى بە لەسێدارەدان سزاداوە کە پێشر لەلایەن ئەو دەزگایەوە لە پارێزگاى واست دەستگیرکراوە.
 
ئەو دەزگایە ئاماژەى بەوەداوە کە تۆمەتبارەکە دانى بەوەدانەوە، بە رێککەوتن لەگەڵ خاڵۆژنى، خاڵى کوشتووە سووتاندوویەتی.
 
دواى کوشتنى خاڵى، ئەو کەسە هاوسەرگیرى لەگەڵ خاڵۆژنیدا کردووە. هەروەها دانی بەوەداناوە کە دەستدرێژى کردووەتە سەر یەکێک لە خاڵۆزاکانی.