نووسینگەی عەلی سیستانی پێشبینی دەکات رۆژی شەممە جەژن بێت

 
رووداو دیجیتاڵ 

نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان پێشبینی دەکات ئێوارەی رۆژی هەینی 20ـی ئاداری 2026 مانگ ببیندرێ. ئەگەر بەو جۆرەش بێت، لای شوێنکەوتووانی ئەو مەرجەعە رۆژی شەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.
 
ئەمڕۆ 15ـی ئاداری 2026، نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف، پێشبینییەکانی خۆی بۆ بینینی مانگ و دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بڵاوکردەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی نوسینگەکە، پێشبینی دەکرێ ئێوارەی رۆژی هەینی مانگ ببیندرێ.
 
 ئەگەر ئەو پێشبینییە وەک خۆی بێت، ئەوا رۆژی هەینی دەبێتە تەواوکاری مانگی رەمەزان و رۆژی شەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.
 
ساڵانە بەهۆی جیاوازی لە بینینی مانگ و پشتبەستن بە لایەنە فەلەکی و شەرعییەکان، زۆرجار لە دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لەنێوان سوننە و شیعە جیاوازی دروست دەبێت.