موقتەدا سەدر: ئامادەین هاریکاریی مرۆیی پێشکێشی ئێران بکەین
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکى رەوتى نیشتمانیى شیعەکان چەند داوایەکی لەبارەی گەڕاندنەوەی حاجییان و یارمەتی مرۆیی بۆ ئێران راگەیاند.
موقتەدا سەدر دەڵێت: "پێویستە کاربکرێت بۆ خزمەتکردنی حاجییە عێراقی و ئێرانییەکان لە سنوورەکانی عێراق تاوەکو بە سەلامەتی بگەیێندرێنەوە شوێنی خۆیان."
سەدر راشیگەیاندووە کە هاوئاهەنگی دەکەن بۆ بەشداربوون لەو هەڵمەتانەی دەستیان پێکراوە کە ئامانج لێیان شکاندنی گەمارۆی سەر کەرتی غەززە و گەیاندنی هاوکاری مرۆییە بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیەی فەلەستین.
موقتەدا سەدر لەبارەی هاوکاریکردنی ئێران دەڵێت، ئامادەین نووسینگەی "ئال سەدر بۆ هاریکاری مرۆیی لە ئێرانی دراوسێمان بکەینەوە، ئەوەش وەک پاڵپشتییەک بۆ گەلەکەی لە هەر کاتێکدا بێت، ئەوەش بە هاوئاهەنگی حکومەتی ئێران، بۆیە پێویستە کەسانی تایبەتمەند بەزوویی کار لەسەر ئەو بابەتە بکەن."