هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.
 
بەگوێرەی ئاماری ئەنجوومەنەکە کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە و ئامارەکانی تشرینی دووەمی 2025ـی خستووەتەڕوو، لە هەموو عێراق (جگە لە هەرێمی کوردستان) 26,129 گرێبەستی هاوژینی کراون و 5,805 جیابوونەوەش تۆمارکراون.
 
بەراورد بە تشرینی یەکەمی 2025، هاوژینی و جیابوونەوە کەمیکردووە. لە تشرینی یەکەمدا 34,617 گرێبەستی هاوژینی و 7,470 جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکرابوون.
 
بەغدا زۆرترین هاوژینی و جیابوونەوەی تێدا تۆمارکراوە. لە دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەغدا/رەسافە 3,961 هاوژینی و 1,239 جیابوونەوە هەبووە؛ لە کەرخیش 3,132 هاوژینی و 920 جیابوونەوە تۆمارکراون.
 
دوای بەغدا، پارێزگای نەینەوا بە 2,819 گرێبەست زۆرترین هاوژینی تێدا کراوە؛ لە رووی جیابوونەوەشەوە پارێزگای بەسرە بە 637 جیابوونەوە لە دوای بەغداوە دێت.
 
کەمترین هاوژینی و جیابوونەوەش لە پارێزگای موسەننا بووە کە 671 هاوژینی و 104 جیابوونەوەی تێدا تۆمارکراوە.
 
ئامارەکان بەپێی پارێزگاکان بەم جۆرەیە:
 
بەغدا/رەسافە: 3,961 گرێبەستی هاوژینی و 1,239 جیابوونەوە
 
بەغدا/کەرخ: 3,132 گرێبەستی هاوژینی و 920 جیابوونەوە
 
نەینەوا: 2,819 گرێبەستی هاوژینی و 389 جیابوونەوە
 
دیالە: 1,144 گرێبەستی هاوژینی و 235 جیابوونەوە
 
بابل: 1,588 گرێبەستی هاوژینی و 181 جیابوونەوە
 
نەجەف: 1,234 گرێبەستی هاوژینی و 216 جیابوونەوە
 
کەرکووک: 1,029 گرێبەستی هاوژینی و 208 جیابوونەوە
 
زیقار: 1,572 گرێبەستی هاوژینی و 259 جیابوونەوە
 
ئەنبار: 1,404 گرێبەستی هاوژینی و 343 جیابوونەوە
 
بەسرە: 2,324 گرێبەستی هاوژینی و 637 جیابوونەوە
 
واست: 1,071 گرێبەستی هاوژینی و 118 جیابوونەوە
 
سەڵاحەدین: 1,203 گرێبەستی هاوژینی و 200 جیابوونەوە
 
موسەننا: 671 گرێبەستی هاوژینی و 104 جیابوونەوە
 
میسان:  812 گرێبەستی هاوژینی و 201 جیابوونەوە
 
کەربەلا: 1,317 گرێبەستی هاوژینی و 300 جیابوونەوە
 
قادسیە: 848 گرێبەستی هاوژینی و 255 جیابوونەوە
 
کۆی گشتیی گرێبەستی هاوژینی: 26,129
 
کۆی گشتیی جیابوونەوە: 5805