32 کەس بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری سەلاحەدین کێبڕکێ دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
32 کەس بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری سەلاحەدین کێبڕکێ دەکەن و بڕیارە سبەی پارێزگای نوێ هەڵبژێردرێت.
یاسین محەممەد عەلی داودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین، ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی شوباتی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوێنێ دەرگای بەربژێربوون بۆ پۆستی پارێزگاری سەلاحەدین داخرا و 32 کەس داواکاری خۆبەربژێرکردنیان پێشکێشکردووە.
یاسین محەممەد عەلی داودی، کە ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتییە گوتی، بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین کۆبێتەوە و پارێزگاری نوێی هەڵبژێرێت.
کێبڕكێییەکی تووند لەنێوان هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەننا سامەرائی و هاوپەیمانیی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی لەسەر پۆستی پارێزگاری سەلاحەدین هەیە.
بەگوێرەی ئەو نووسراوەی کە دەست تۆڕی میدیای رووداو کەوتووە، لیستی ناوی بەرژێرەکان بۆ پۆستی پارێزگاری سەلاحەدین بریتین لە:
1. عومەر عەلی ساڵح عەلی
2. محەممەد رەشید ئەحمەد عوسمان
3. ئەحمەد غانم مەشعان سەیھود
4. عەزیز عیزەت جاسم محەممەد
5. فیراس ئەحمەد محەممەد مەحمود
6. ڕەبیع جومعە زیاب محەممەد
7. محەممەد عاید فنخ عەکاب
8. قوەیبە ئیبراهیم تورکی جاسم
9. عیمران مەرعی محەممەد عەلی
10. ئەحمەد عەبدولجەبار عەلی ئەلکەریم
11. عامر عەلی حەمەد شوێش
12. حامید عەبدوڵڵا خەزیر لەتیف
13. سەفا ئەکرەم عومەر حەمادە
14. نوری حوسێن عەلی حەمادی
15. محەممەد مەحمود حوسێن ئەحمەد
16. ساڵح محەممەد خەڵەف حەمەد
17. حەسەن عەلوان خەڵەف غەنام
18. جەلال فارس ئەحمەد عەلاوی
19. سەعد مەتەر حوسێن موتڵەگ
20. فیراس عەبدولقادر غانم شاکر
21. هەیسەم مەحمود زەهوان خەلیفە
22. حوسێن عەلی وادی عەلی
23. عیمادەدین شەعلان ئەحمەد زامن
24. عەبد خەڵەف حوسێن عەوەز
25. محەممەد ئیدریس زاهیر حەمەد
26. ئەمجەد محەممەد ئەحمەد تەڵمەس
27. ئیبراهیم نامس یاسین موسا
28. ثامر عەبدولستار تورکی فارس
29. رائید ئیبراهیم حەمەد
30. ئەحمەد مەحمود حەماد موسا
31. عادل ئەحمەد عەلی سەحل
32. عومەر عادل زیاب
رۆژی 12ی شوباتی 2026، عادل سومێدەعی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین، رۆژی 19ی شوباتی وەک کاتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ دیاریکرد.
پارێزگاری نوێ بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین هەڵدەبژێردرێت.
پۆستی پارێزگاری سەلاحەدین دوای ئەوە چۆڵ بوو کە بەدر مەحموود فەحل، پارێزگاری پێشووی پارێزگاکە وەکو ئەندامی پەرلەمان سوێندی دەستووری خوارد. ئێستا پۆستەکە بە وەکالەت لەلایەن جێگری پارێزگارەوە بەڕێوەدەبرێت.