وەزارەتی دارایی عێراق: لە یاسای دامەزراوەی زیندانی سیاسی ناڕازی نین

 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی فیدراڵیی عێراق رەتیدەکاتەوە ناڕەزایی لەسەر یاسای دامەزراوەی زیندانی سیاسی هەبێت و دەڵێت، "هیچ رێکارێکمان نەگرتووەتەبەر."
 
وەزارەتی دارایی فیدراڵیی عێراق رۆژی دووشەممە 18ی ئاداری 2024 رایگەیاند، "هەموو ئەو پڕوپاگەندانە رەتدەکەینەوە کە لە هەندێک دەزگای راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، کە باس لەوە دەکات وەزارەتی دارایی لە یاسای دامەزراوەی زیندانی سیاسی ناڕازییە."
 
وەزارەتی دارایی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، "ئەو هەواڵانە راست نییە، لەوبارەوە هیچ لێدوانێکی نەداوە و هیچ رێکارێکیشی لەسەر ئەم بابەتە نەگرتووەبەر."
 
یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی 2006 پەسند کراوە و لە 2013دا پەرلەمانی عێراق یاساکەی هەموار کردووەتەوە.