لە عێراق دەست بەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا کە نەوتیان بە قاچاخ گواستبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەڵێت، لە ماوەى 15 رۆژدا لە چەند پارێزگایەکى عێراق دەستیان بەسەر 34 ئۆتۆمبێلدا گرتووە کە نەوتیان بە قاچاخ گواستووەتەوە و شۆفێرەکانیان دەستگیرکردوون.
ئاژانسى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکانى سەر وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاویکردەوە، لە 15 رۆژدا دەستیان بەسەر 34 ئۆتۆمبێلدا گرتووە کە بۆ بەقاچاخبردنى نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان بەکارهێندراون و شۆفێرەکانیشیان دەستگیرکردوون.
ئەو ئاژانسە ئاماژەى بەوەداوە، دەستگرتن بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا لە چەند پارێزگایەکى عێراق بووە.
ئاژانسى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان ئاماژە بەوەش دەکات، دەستیان گرتووە بەسەر هەزاران تۆن نەوت و بەرهەمە نەوتییەکاندا و رادەستى لایەنى پەیوەندیداریان کردوون.